گێتی

جگە لە شیعە هیچ وەزیرێكیتر لە كابینەكەی پزیشكیاندا نییە

مەودا میدیا - سلێمانی |


جگە لە شیعە هیچ وەزیرێكیتر لە كابینەكەی پزیشكیاندا نییە


رۆژی یەكشەممە، 11ی ئابی 2024، مەسعود پزیشكیان، سەرۆك كۆماری نوێی ئێران لیستی ناوی وەزیرانی كابینەی حكومەتەكەی كە لە 19 وەزیر پێكهاتووە لە نامەیەكدا پێشكەش بە محەممەد باقر قالیباف، سەرۆكی پەرلەمانی ئەو وڵاتە كرد..

ئەو لیستەی كە سەرۆك كۆماری نوێی ئێران بۆ پەرلەمانی وڵاتەكەی ناردووە، ناوی هیچ وەزیرێكی كورد و سوننە و هیچ یەكێك لە پێكهاتەكانی وەكو بەلووچ، توركمان و عەرەبیشی تێدا نییە و سەرجەمیان و فارس و شیعە مەزهەبن. 
 
ئەوەش لە كاتێكدایە كە مەسعود پزیشكیان، لە ماوەی بانگەشەی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئێران، جگە لە زمانی فارسی بە چەند زمانێكی تریش قسەی دەكرد و یەكێك لە بەڵێنەكانیشی ئەوەبوو كە سەرجەم مەزهەب و پێكهاتەكان بەبێ‌ جیاوازی لە حكومەتەكەیدا بەشداریپێدەكات.  

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان