گێتی

ئێران هێرشى توندى كرده‌ سه‌ر ئه‌مه‌ریكا

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئێران هێرشى توندى كرده‌ سه‌ر ئه‌مه‌ریكا

مه‌ودا میدیا-

نوێنه‌ری ئێران له‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان له‌نامه‌یه‌كدا هێرشى توند ده‌كاته‌ سه‌ر ئه‌مه‌ریكاو ده‌ڵێت، واشنتۆن لایه‌نگری سه‌ره‌كی تیرۆره‌ له‌ ناوچه‌كه‌ و جیهاندا.

ئه‌میر سه‌عید ئیرەوانی، نوێنه‌رى ئێران له‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌ نامەیەکدا بۆ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان رایگه‌یاند "كۆماری ئیسلامی ئێران به‌ توندی ئه‌م تۆمه‌ته‌ درۆیانه‌ و هه‌ڵسوكه‌وتی نابه‌رپرسانه‌ی نوێنه‌ری ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا ره‌تده‌كاته‌وه‌ و سه‌ركۆنه‌یان ده‌كات".

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد "زۆر رونه‌ ئه‌مه‌ریكا، نه‌ك ئێران، لایه‌نگری سه‌ره‌كی و به‌ره‌وپێشبردنی تیرۆره‌ له‌ ناوچه‌كه‌دا".

وتیشى "له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تیش شتێكی گاڵته‌جاڕانه‌ و شه‌رمه‌زارییه‌ بۆ ئه‌مه‌ریكا کە ئێران تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن له‌ هه‌مان كاتدا پشتگیری له‌و جینۆسایده‌ ده‌كات كه‌ له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه‌ وه‌ك لایه‌نگرێكی به‌هێزی ئه‌م قه‌واره‌یه‌ جێبەجێ ده‌كرێت".

ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان