گێتی
ئێران... هێرش ناكه‌ینه سه‌ر ئیسرائیل ئه‌گه‌ر ئاگربه‌ست بكرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
ئاژانسی رۆیتەرز لەزاری سێ گەورە بەرپرسی ئێران بڵاویكردووه‌ته‌وه، ئه‌گه‌ر ئیسرائیل ئاگربه‌ست له غه‌ززه رابگه‌یه‌نێت هێرش ناكه‌ینه سه‌ر وڵاته‌كه.
له راپۆرتێكى ئاژانسه‌كه هاتووه كه سێ به‌رپرسى باڵاى ئێران قسه‌یان تێداكردووه و ناوه‌كانیان ئاشكرا نه‌كراوه باسیان له‌وه‌كردووه "تاكە رێگا كە وەڵامی راستەخۆی ئێران بۆسەر ئیسرائیل بەهۆی كوژارانی ئیسماعیل هەنییەوە دوابخات ئەوەیە، ئەم هەفتەیە رێككەوتنی ئاگربەست بكرێت لە غەززە".
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو "ئەگەر دانوستانەكانی غەززە شكست بهێنێت یاخود هەست بەوە بكەن ئیسرائیل لە دانوستانەكەدا دەستی دەستی دەكات، ئێران و هاوپەیمانەكانی لەوانە حزبوڵای لوبنان هێرشی راستەوخۆ دەكەنەسەر ئیسرائیل".
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه له‌دواى تیرۆركردنى هه‌نییه له تاران، باس له‌وه‌ده‌كرێت ئێران خۆى بۆ هێرسى راسته‌وخۆ ئاماده ده‌كات بۆ سه‌ر ئیسرائیل.
ع