کوردستانی

ناشفێڵ، شاره‌ كوردییه‌كه‌ى ئه‌مه‌ریكا به‌ هه‌زاران كوردى تێدایه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


ناشفێڵ، شاره‌ كوردییه‌كه‌ى ئه‌مه‌ریكا به‌ هه‌زاران كوردى تێدایه‌

مه‌ودا میدیا-

بە گوێرەی راپۆرتێكى گۆڤارى وۆرلدى ئه‌مه‌ریكى، ته‌نها لە ساڵی رابردوو زیاتر لە 115 هەزار کەس لە هاوڵاتییانی تورکیا لە وڵاتانی رۆژئاوا داوای پەنابەرێتیان کردووە.

گۆڤاره‌كه‌ ئه‌وه‌ى بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ "کۆچی هاوڵاتییانی تورکیا بۆ وڵاتانی ئەمه‌ریکای باکووری و بەتایبەتی ئەمه‌ریکا بەرز بوونەوەی بەرچاوی هەبووە و لە حاڵێکدا کە لە ساڵی 2021 بەس 1400 هاوڵاتیی تورکیا بە شێوەی نایاسایی چوونەتە ئەمه‌ریکا، ئەو ڕێژەیە لە ساڵی 2023 بۆ نزیكه‌ى 16 هه‌زار کەس بەرز بووەتەوە".

باس له‌وه‌شكراوه‌ "کۆچی کوردەکانی تورکیا بۆ دەرەوەی وڵات، بەتایبەتی ئەمه‌ریکا، لە نیشتەجێبوونیان له‌ شاری ناشفێڵ بەهۆی بوونی ژماره‌یه‌كى زۆر لە کوردەکان بە کوردستانی بچووک دەناسرێت".

ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو "زیاتر لە 20 هه‌زار كورد له‌ ناشفێڵى ئه‌مه‌ریكا ده‌ژین، شوێنى  بەرپرسانه‌، هه‌روه‌ها قوتابخانەی سەرەتایی و ناوه‌ندى تێدایه‌، ئەو شارە مۆڵەتی وانە وتنەوە بە زمانی کوردیان لە قوتابخانەکان وەرگرتووە".

ع
Qaiwan
Qaiwan