گێتی

سوپای ئۆکرانیا شارێکی گەورەی رووسیای داگیرکرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


سوپای ئۆکرانیا شارێکی گەورەی رووسیای داگیرکرد

مه‌ودا میدیا-

ڤلۆدیمێر زیلینسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا رایگەیاند "سوپای ئۆکرانیا توانیویەتی شاری سودژە لە ناوچەی کورسکی رووسیا کۆنتڕۆڵ بکەن، بڕیاریان داوە ناوەندی فەرماندەیی سەربازی لەم شارەدا دادەمەزرێنێت. 

سودژە ناوەندی ئیداریی ناوچەی سنووری کورسکی رووسیایە و گەورەترین شار یان ناوچەیە کە ئۆکرانیا دەڵێت هێزەکانی دەستی بەسەردا گرتووە لەو کاتەوەی کە رۆژی سێشەممەی رابردوو هێرشیان بۆ سەر رووسیا دەستپێکردووە.

رۆژی پێنجشەمەی هه‌فته‌ى رابردوو سوپای ئۆکرانیا بە هەزاران سەرباز و تانکی پێشکەوتوو هێرشیان کردوەتە سەر خاکی رووسیا و دەیان کیلۆمەتر لە خاکی روسیایان داگیرکردووه‌.

دەسەڵاتدارانی رووسیاش بۆ رێگری لە پێشڕەوی ئۆکرانیا و ئاسانکاری بۆ وەڵامدانهوەی سوپای ئۆکرانیا  فەرمانی چۆڵکردنی زۆرەملێی خەڵکی سڤیلیان لە "تەواوی شاری گلوشکۆڤ" لەناوچەی کۆرسک دەرکردوە.

ع
Qaiwan
Qaiwan