گێتی
ئیسرائیل: ئۆپەراسیۆنەکانمان بە گشتی لە غەززە کۆتاییان هاتووه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا-
هەوڵەکان بۆ گەیشتن بە ئاگربەست لە غەززە بەردەوامە و لێپرسراوانى ئیسرائیلیش ئاماژه بهوهدهكهن "ئۆپەراسیۆنی زەمینی وڵاتهكهیان لە کەرتی غەززە کۆتاییهات و ئاگربەست دەستیپێکردووە.
لێپرسراوانى ئەمنیی بۆ دەستەی پەخشی ئیسرائیل ئاشكرایان كردووه "ئۆپەراسیۆنەکانی سوپای ئیسرائیل بە گشتی لە غەززە کۆتاییان هاتووە".
ئهمه له كاتێكدایه، هەوڵەکان بۆ ئاگربەستی یەکجاری لە غەززە بەردەوامى ههیه و بڕیاریشە ئەم هەفتەیە یەکلایی بکرێتەوە.
دوای ئهوهى 10 مانگ شەڕ لە نێوان ئیسرائیل و گرووپی چەکدارانی حەماس لە كهرتى غەززە بەردەوامى ههبوو، لە رێکەوتی 15ى ئهم مانگه دانوستانەکانی تایبەت بە ئاگربەستی غەززە و ئازدکردنی بارمتەکان لە دەوحەی پایتەختی قەتەر دەستیانپێکردووە.
پ ح ع