گێتی

نەخۆشییەكی ترسناك دەگاتە سنورەكانی هەرێم

مەودا میدیا - سلێمانی |


نەخۆشییەكی ترسناك دەگاتە سنورەكانی هەرێم


تەنها لە یەك فتەی رابردوودا نزیكەی 1,200 حاڵەتی تووشبوون بە ئاوڵەی مەیمون تۆمار كراوە و توركیاش یەكێكە لەو وڵاتانەی كە نەخۆشییەكەی تێدا بڵاوبووەتەوە.

بەپێی ئامارێكی رێكخراوی تەندروستی جیهانی، تەنها لە ماوەی ئەمساڵدا، نزیكەی 19 هەزار حاڵەتی ئاوڵەی مەیمون لە جیهاندا تۆمار كراوە و چەقی نەخۆشییەكەش وڵاتانی ئەوروپایە.

لە ئامارەكەدا باس لەوەشكراوە، رێژەی تووشبوون بە نەخۆشییەكە لە زیادبووندایە، بەجۆرێك تەنها لە ماوەی یەك هەفتەی رابردوودا 1,200 حاڵەتی نەخۆشییەكە تۆماركراوە.

بەپێی زانیارییەكانی رێكخراوی تەندرووستی جیهانی  نەخۆشییەكە گەیشتووەتە چەندین وڵاتی جیهانی و عەرەبی و رۆژهەڵاتی ناوەڕاستیش كە توركیا یەكێكە لەو وڵاتانە و چەندین حاڵەتی تێدا تۆماركراوە. 

نەخۆشی یان ڤایرۆسی "ئاوڵەی مەیمون" لە رێگەی نزیكبووەنەوە لە یەكتر لەكاتی بەریەككەوتنی (شوێنی برین، شلەی جەستە، دڵۆپەكانی هەناسەدان و ئەو جێگە خەوەی كەسی تووشبوو تێدا دەمێنێتەوە) دەگوازرێتەوە. 
ئ.پ



Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان