گێتی
ئیمارات پێدانی ڤیزەی تاكەكەسی بە هاوڵاتییانی عیراق رادەگرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا-
وڵاتی ئیمارات پێدانی ڤیزەی تاكەكەسی بە هەڵگرانی پاسپۆرتی عیراقی و چەند وڵاتێكیتر راگەیاند.
عەتا ئەنوەر، سەرۆكی كۆمەڵەی كۆمپانیا گەشتیارییەكانی سلێمانی رایگەیاند "ماوەی زیاتر لە هەفتەیەكە بڕیاری راگرتنی پێدانی ڤیزای تاكەكەسی لەلایەن وڵاتی ئیماراتەوە دەرچووە و لە 13ی ئابیشەوە كەوتووەتە بواری جێبەجێكردنەوە، لەو كاتەشەوە كە بڕیارەكە دەرچووە هیچ كەسێك ڤیزەی سینگڵی پێنەدراوە".
وتیشی "بڕیارەكە بۆ چەند هۆكارێكی جیاواز دەگەڕێتەوە لەوانەش، هۆكاری ئەمنی و زۆر مانەوەی سینگڵەكان لە ئیمارات بەگشتی و بەتایبەت لە دوبەی زیاتر لەو كاتەی كە بۆیان دیاری دەكرێت، كە مانگێكە، بەڵام ئەوان زیاتر دەمێننەوە".
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد "راگرتنی ڤیزەی تاكەكەسی لەلایەن ئیماراتەوە تەنها هەڵگرانی پاسپۆرتی عیراقی نەگرتووەتەوە، بەڵكو هەریەك لە وڵاتانی لوبنان، سووریا، پاكستان و ئەفغانستان دەگرێتەوە".
ئەوەش لە كاتێكدایە كە پێدانی ڤیزەی خێزانی بەردەوامە و هیچ كێشەیەكیان لەگەڵ ئەو جۆرە ڤیزەیە نییە.
ئ پ