گێتی
ئه‌نجامی كۆتایی لێكۆڵینه‌وه‌كان له سه‌ر کەوتنەخوارەوەی هێلیکۆپتەرەکەی سەرۆک کۆماری پێشووى ئێران بڵاوكرایه‌وه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
حكومه‌تی کۆماری ئیسلامیی ئێران، له ئه‌نجامی كۆتایی لێكۆڵینه‌وه‌كان له سه‌ر کەوتنەخوارەوەی هێلیکۆپتەرەکەی سەرۆک کۆماری پێشوو، رایده‌گه‌یه‌نێت "ژمارەی سەرنشینانی کۆپتەرەکە له رێژه‌ی خۆی زیاتر بووه، بۆیە نەیتوانیوە بۆ بەرزی پێویست هەڵبفڕێت و لە بارودۆخێکی ته‌مومژاویدا خۆی بە شاخێکدا کێشاوە".
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه حكومه‌تی کۆماری ئیسلامیی ئێران بڵاویكردووه‌ته‌وه، ئه‌نجامی كۆتایی لێكۆڵینه‌وه‌كان له سه‌ر رووداوی کەوتنەخوارەوەی هێلیکۆپتەرەکەی ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆک کۆماری پێشووی ئێران ئاشكرا كراوه و رایگه‌یه‌ندراوه "ژمارەی سەرنشینانی کۆپتەرەکەی رەئیسی له رێژه‌ی خۆی زیاتر بووه، بۆیە نەیتوانیوە بۆ بەرزی پێویست هەڵبفڕێت و لە بارودۆخێکی ته‌مومژاویدا خۆی بە شاخێکدا کێشاوە".
ئه‌وه‌ش هاتووه "ئیتیڵاعات لە دۆسیەی رەئیسی دا لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ 30 هەزار کەس کردووە و هەموو شتێک ئاماژە بەوە دەکات کە هیچ هۆکارێکی مرۆیی لە کەوتنەخوارەوەی هەلیکۆپتەرەکەدا نەبووە".
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو "لە لێکۆڵینەوەکاندا، هیچ نیشانەیەکی بوونی ماددەی کیمیایی و ماددەی زیانبەخش نەدۆزراوەتەوە".
هه‌ر له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا روونیشیكراوه‌ته‌وه "لە راپۆرتێکی پێشوودا، شوێنەواری هیچ گولـلەیه‌ك یان شتێکی هاوشێوە، لە سەر پاشماوه‌ی هەلیکۆپتەرەکە بە دی نەکراوە و کۆپتەرەکەی سەرۆک کۆمار دوای خۆكێشانی به شاخه‌كه‌دا سووتاوه".
رۆژی 19ی ئایاری 2024، هێلیکۆپتەری سەرۆک کۆماری ئێران كه خۆى و ژماره‌یه‌ك له یاوەرانی تێیدا بوون، لە سنووری پارێزگای تەورێز کەوتە خوارەوە و سەرجەم سەرنشینانی کە نۆ کەس بوون، گیانیان له ده‌ستدا.
پ ح ع