گێتی

ئێران: له‌ تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ى ئیسماعیل هه‌نییه‌ پاشه‌كشه‌ ناكه‌ین

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئێران: له‌ تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ى ئیسماعیل هه‌نییه‌ پاشه‌كشه‌ ناكه‌ین

مه‌ودا میدیا-

له‌ كاتى په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنیدا له‌ نێوان وه‌زیرانى ده‌ره‌وه‌ى ئێران و به‌ریتانیا و فه‌ره‌نسا، وەزیری دەرەوەی ئێران پێان راده‌گه‌یه‌نێت "ئێران له‌ تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ى ئیسماعیل هه‌نییه‌ پاشه‌كشه‌ ناكات". 
 
ئاژانسی هەواڵیی فەرمیی ئێران بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، عەباس عیراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران لەگەڵ دەیڤد لامی، وەزیری دەرەوەی بەریتانیا و ستێفان سێژورن، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا قسەی کردووە و پێیانى راگه‌یاندووه‌ "تاران مافی خۆیەتی وەڵامی کوژرانی ئیسماعیل هەنییە بداتەوە".
 
ئاژانسه‌كه‌ ئاشكراشیكردووه‌، كه‌ وەزیری دەرەوەی ئێران بە وەزیری دەرەوەی بەریتانیای وتووه‌ "خواستى ئێران فراوانتركردنى جەنگەکە نییه‌، بەڵام بۆ وەڵامدانەوەی کردە تاوانکاری و تیرۆریستییەکانی رژێمی زایۆنی لە تاران، لە مافی رەهای خۆی پاشەکشە ناکات".

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان