گێتی

ئەمەریکا بەرپرسێکی سەر بە رێکخراوی قاعیدە ده‌كوژێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەمەریکا بەرپرسێکی سەر بە رێکخراوی قاعیدە ده‌كوژێت

مه‌ودا میدیا-

ئەمەریکا کوژرانی بەرپرسێکی سەر بە رێکخراوی قاعیدە راده‌گه‌یه‌نێت و ده‌ڵێت "بەرپرس بووە لە چەندین ئۆپەراسیۆنی تیرۆریستی لەنێو سوریادا".

فەرماندەیی ناوەندی هێزەکانی ئەمەریکا (سێنتکۆم) رایگه‌یاندووه‌ "لە هێرشێکی ورددا، هێزەکانمان سەرکردەیەکی دیاری رێکخراوی حوراسەدینیان بە ناوی عەبدولڕەحمان مەکی، کردە ئامانج".

راشیگه‌یاندووه‌ "ناوبراو ئەندامی شورای رێکخراوە تیرۆرستییەکەیە و بەرپرس بووە لە سەرپەرشتیکردنی کردەوە تیرۆرستییەکان لەناو خاکی سوریادا".

سێنتکۆم، ده‌شڵێت "حوراسەدین، هێزێکی پەیوەندیدارە بە رێکخراوی قاعیدەوە و بنکەکەی لە سوریایە و هاوبەشی خواستەکانی قاعیدەیە بۆ هێرشکردنە سەر ئەمەریکا و بەرژەوەندییەکانی".

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان