تەندروستی
هەواڵە دڵخۆشكەرەكه گەیشت... هەموویان گەڕانەوە ماڵەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەمشەو یەكشەممە، تەواوی هاوڵاتیە كەرەنتینەكراوەكانی سنوری پارێزگای هەڵەبجە گەڕانەوە ناو كەسوكارییان و هیچ هاوڵاتییەك لە كەرەنتینە نەماوە.
ئازاد مستەفا، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی پارێزگای هەڵەبجە بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەمشەو تەواوی هاوڵاتییە كەرەنتینەكراوەكانی سنوری پارێزگای هەڵەبجە كە لە نەخۆشخانەكەی ناحییەی بیارەبوون گەرێندرانەوە ناو كەسوكاریان".
ئەوەشی خستەڕوو "ژمارەیان 48 كەس بوون و لە ئێستادا لە سنوری پارێزگای هەڵەبجە هیچ هاوڵاتییەك لە كەرەنتینە نەماوە".
باسی لەوەشكرد "سەرجەمیان پشكنینیان بۆ كراوە و پشكنینەكە نێگەتیڤ بووە واتە هەڵگری ڤایرۆسەكە نین".