جیهانی

ئێران... 22 هەزار تووشبووی كۆرۆنا چاكبوونەتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئێران... 22 هەزار تووشبووی كۆرۆنا چاكبوونەتەوە
مەودا میدیا-

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران رایگەیاند، تووشبوون بە كۆرۆنا لە ئێران بۆ نزیكەی 60 هەزار كەس بەرزبووەتەوە.

كیانوش جەهانپور، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران رایگەیاند "ژمارەی تووشبوون بە كۆرۆنا لە ئێران گەیشتوەتە 58 هەزار و 226 و ژمارەكەش رۆژ بە رۆژ لە بەرزبوونەوەدایە".

ئاماژە بەوەشكراوە "كۆی ئەوانەی چاكبوونەتەوە 22 هەزار و 11 كەس دەبن و ژمارەی گیان لەدەستدانیش 3 هەزار و 603 كەس دەبێت".

ئەوەش خراوەتەڕوو "لە ماوەی تەنیا 24 كاتژمێری رابردوو 2 هەزار و 483 كەس تووشبوون بە كۆرۆنا و 151 كەسیش گیانیان لە دەستداوە".

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب