گێتی

10 هه‌زار هاوڵاتیی له‌ژێر دارو په‌ردو ماونه‌ته‌وه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


10 هه‌زار هاوڵاتیی له‌ژێر دارو په‌ردو ماونه‌ته‌وه‌

مه‌ودا میدیا-

سەرچاوە فەلەستینییەکان باس له‌وه‌ده‌كه‌ن، به‌رزبوونه‌وه‌ى ژماره‌ى شه‌هیدانى غه‌ززه‌ به‌هۆى هێرشه‌كانى ئیسرائیل له‌ به‌رزبوونه‌وه‌دایه‌.

وەزارەتی تەندروستی فەلەستین بڵاویكرده‌وه‌ "له‌دواى 327 رۆژ له‌ هێرشه‌كانى ئیسرائیل سوپای داگیرکەری لە 24 کاتژمێری رابردوودا چوار کۆمەڵکوژی دەیکەی لە غه‌ززه‌ ئەنجامداوە".

باس له‌وه‌شكراوه‌ "لەو هێرشەدا 58 فەلەستینی شەهیدبوون و 131 کەسی دیکەش بریندار بوون".

هه‌روه‌ها "ژمارەی شەهیدان شەڕی غەززە لە حەوتی ئۆکتۆبەری ساڵى رابردووەوە گەییشتە 40 هه‌زار و 534 کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەییشتووەتە 93 هه‌زار و 778 کەس، ئەمە لە حالێکدایە کە هێشتا زیاتر لە 10 هەزار کەس لە غەززە ون بوون و لەژێر داروپەردوودا ماونەتەوە".

ع

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان