گێتی
توركیا له باره‌ى كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ى درۆنه‌كه‌ى كه‌ركوك زانیاریی بڵاوده‌كاته‌وه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
تورکیا خستنه‌خواره‌وه‌ى درۆنێكیان له كه‌ركوك پشتڕاستده‌كاته‌وه و وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى وه‌ڵاته‌كه‌ش رایده‌گه‌یه‌نێت "بۆ روونکردنەوە لەسەر رووداوه‌كه‌ى کەرکوك لەگەڵ لایەنى عیراقى گفتوگۆیان کردووە".
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا رایگه‌یاند "ئه‌و درۆنەی لە کەرکووک، ئەمڕۆ خرایە خوارەوە درۆنى ئەوان بووە و لێکۆڵینەوەی لەسەر دەکەن".
ئۆنجو کەچەلی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا ئاشكراشیكرد "لەگەڵ عیراق ئیرادەیەکی هاوبەش و بەهێزیان هەیە و بەپێى یاساى نەتەوەیەکگرتووەکان لەناو خاکى عیراق رووبەڕووى تیرۆر دەبنەوە".
ئه‌مه له كاتێكدایه، به‌یانى ئەمڕۆ پێنجشەممە، درۆنێکی تورکیى له پارێزگاى کەرکوک کەوتەخوارەوە.
پ ح ع