جیهانی

سەرۆک کۆماری ئێران بڕیاریدا بە دەستپێکردنەوە چالاکییە بازرگانییەکان

مەودا میدیا - سلێمانی |


سەرۆک کۆماری ئێران بڕیاریدا بە دەستپێکردنەوە چالاکییە بازرگانییەکان
مەودا میدیا-

سەرۆک کۆماری ئێران رایدەگەیەنێت لە 11ی ئەم مانگەدا وڵاتەکەی ئەو چالاکییە بازرگانیانە دەستپێدەکاتەوە کە مەترسییەکانی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنایان لەسەر کەمە ئاماژەی بەوەشکرد دەستپێكردنەوەی چالاكییە ئابوورییەكان تارانی پایتەخت ناگرێتەوە.

حەسەن رۆحانی، سەرۆكی ئێران لە میانی كۆبوونەوەی ئەنجومەنی نیشتمانی بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنادا ڕایگەیاند "لە رۆژی شەممەی داهاتووەوە 11ی نیسانی 2020 چالاكییە ئابوورییەكان دەستپێدەكەنەوە، بەڵام ئەمەش بەو مانایە نایەت كە داوای مانەوەی هاوڵاتییان لە ماڵەكانیان هەڵبوەشێنرێتەوە".

ئاماژەی بەوەشکردووە "فەرمانگە فەرمییەكان بە سێیەكی ژمارەی كارمەندەكانیان دەست دەكەنەوە بە دەوام ماوەی كاركردنیش لە كاتژمێر 7ی بەیانی تا 2ی پاشنیوەڕۆ دەبێت، هەروەها سێ یەکی کامەندانی حکومی وڵاتەکەی لە مالەکانی خۆیانەوە دەستدەکەنەوە بە کارەکانیان".

ئاشکراشی کرد "دەستپێكردنەوەی چالاكییە ئابوورییەكان تارانی پایتەخت ناگرێتەوە، هەروەها راگرتنی خوێندن و داخستنی شوێنە ئایینییەكان و قەدەغەكردنی هاتووچۆی نێوان شارەكان تاوەكو 20 ئەم مانگە درێژدەكرێتەوە".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان