گێتی
ئاشكرابوو ئه‌ردۆغان چۆن ویستویه‌تى تره‌مپ هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمه‌ریکا لە کاتی سەرۆک کۆماریی دۆناڵد ترامپ دەڵێت، سەرۆک کۆماری تورکیا لە ئەو کاتەدا زۆر هەوڵی دا بۆ فریودانی تره‌مپ و رازیکردنی بۆ پڕچەک نەکردنی کوردەکانى رۆژئاواى كوردستان.
جه‌نه‌راڵ هێربه‌رت ماك ماسته‌ر، راوێژکاری نەتەوەیی پێشووی ئەمه‌ریکا رایگه‌یاند "پاڵپشتی ئەمه‌ریکا لە کوردی رۆژئاواى كوردستان، توڕه‌یی ئه‌ردۆغانى به‌دواوه بوو".
باسى له‌وه‌شكردووه‌ه "ئەردۆغان هەوڵی دەدا یاری بە دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكى پێشووى ئه‌مه‌ریكا بکات، ئەو چەندین جار داوای لە تره‌مپ کردبوو پارەی ئەمه‌ریکا بۆ کوردی رۆژئاوا خەرج نەکات و بە فیڕۆی نەدات".
هه‌روه‌ها" ئەردۆغان فوشاری دەخستە سەر تره‌مپ تا هێزەکانی لە رۆژئاواى کوردستان بکشێتەوە تا بەم شێوەیە سوپای تورکیا بە ئاسانی لەگەڵ کوردەکان بە شەڕدا بێن".
ع