گێتی
به‌یه‌كجارى دۆسیه‌ى كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ى فڕۆكه‌كه‌ى ره‌ئیسى داخرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
دواى زیاتر له چوار مانگ له كه‌وتنه خواره‌وه‌ى فڕۆكه‌كه‌ى ئیبراهیم ره‌ئیسى، سه‌رۆك كۆمارى پێشووى ئێران، وڵاته‌كه كۆتا راپۆرتى له‌و باره‌وه بڵاوكرده‌وه.
ئێران بەفەرمی رایگەیاند "گەیشتونەتە ئەنجامی كۆتایی هۆكاری كەوتنەخوراوەی فڕۆكەی ئیبراهیم رەئیسی سەرۆككۆماری پێشووی وڵاتەكە".
باس له‌وه‌شكراوه "بەپێی بڵاوكراوەكەی فەرمی حكومەتی ئێران، هۆكاری رووداوەكە پەیوەندی هەبووە بە دژواری كەش و هەوای ناوچەكە و هیچ پەیوەندیەكی بە كاری تیرۆریستی و ئاژاوەگێڕیەوە نەبووە".
هه‌روه‌ها "بەهیچ شێوەیەك فڕۆكەكە پێشكەوتنە خوارەوەی نەتەقاوەتەوە و هۆكارەكە تەنها سروشتی بووە".
رۆژى 19ى ئایارى ئه‌مساڵ، فڕۆكه‌كه‌ى ئیبراهیم ره‌ئیسى، سه‌رۆك كۆمارى ئێران و وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى وڵاته‌كه و چه‌ند به‌رپرسێكى تر‌ى وڵاته‌كه كه‌وته خواره‌وه و سه‌رجه‌میان گیانیان له ده‌ستدا.
ع