کوردستانی
كوردێك كارێكى كردووه له جیهاندا نهكراوه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا-
بۆ یەکەمجار لە جیهاندا، کوردێک هەموو قورئانی پیرۆز بۆ سەر زمانی ئاماژە وەردەگێڕێت.
مامۆستا عیزەدین حامد مستەفا، ماوەی هەشت ساڵە لە مزگەوتێکی شاری هەولێر وتاری هەینی بۆ نابیستان وەردەگێڕێت، لە نوێترین کاریدا تەواوی قورئانی پیرۆزی بۆ سەر زمانی ئاماژە وەرگێڕاوە بۆ نابیستایان.
سەبارەت بە وەرگێڕانەکەی ئهو مامۆستایه دهڵێت "بەپێی ئەو بەدواداچوونانەی کردوومە، لەسەر ئاستی جیهان یەکەم کەسم کە تەواوی قورئان بۆسەر زمانی ئاماژە وەربگێڕم، رەنگە لە وڵاتێک چەند سوڕەتێکی قورئانی پیرۆز هەبووبێت کە وەرگێڕدرابێت بەڵام کۆی گشتی قورئان نەبووە و ئەمە یەکەمجارە دەکەوێتە بەر دەستی نابیستان".
وەرگێڕانەکە ماوەی دوو ساڵی خایاندووە، لە سێ بەرگ پێکهاتووە و هەر بەرگێکی 600 لاپەڕەیە، هەروەها فەتوانی لیژنەی باڵای فەتوای هەرێمی کوردستانی بۆ دەرچووە.
مامۆستا عیزەدین چوار کەس لە ئەندامانی خێزانەکەی نابیستن و ئەمەش بووەتە هۆکارێک بۆ ئەوەی خزمەت بەو توێژە بکات.
ع