جیهانی
بەهۆی كۆرۆناوە زياتر له سێ ملیۆن كرێكار لە دۆخێكی خراپدان
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەهۆی بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا لە وڵاتی ئێران بەشێوە بەربڵاو، كاریگەری لەسەر كرێكارانی ئەو وڵاتە كردووە و بەهۆیەوە زیاتر لە سێ ملیۆن كرێكار بێكاربوون.
حەسەن رۆحانی، سەرۆك كۆماری ئێران رایگەیاند "ئەو دۆخەی دروستبووە لە ناوخۆی ئێران كاریگەری لەسەر تەواوی كەرتەكانی وڵاتەكە دروستكردووە و بەهۆیەوە چینی كرێكارانیشی گرتووەتەوە".
باسی لەوەشكردووە "بەهۆی كۆرۆناوە، زیاتر لە سێ ملیۆن كرێكار لە ئێران تووشی دۆخێكی خراپبوون، بەڵام ئێمە دەمانەوێت بەجێبەجێكردنی رێنماییەكان لە شوێنی كاركردن بەردەوام بین".