راپۆرت
ماتۆڕسكیل؛ هۆكارێك بۆ مردنى مێردمنداڵان و سووتانى جه‌رگى دایك و باوكان
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
رووداوه‌كانى هاتوچۆ له پێشووتردا به‌زۆرى له نێوان ئۆتۆمبێله‌كاندا روویده‌دا، به‌ڵام ئێستا جۆرێكى تریش له رووداوى هاتوچۆ دروستبووه، كه كه‌میش نین، ئه‌ویش رووداوه‌كانى نێوان ئۆتۆمبێل و ماتۆڕسكیله‌كانه، و زۆربه‌شیان به مردن كۆتایی دێت و به‌شێكى زۆریشیان مێردمنداڵن، واته به جوانه‌مه‌رگى سه‌ر ده‌نێنه‌وه و ده‌بێته مایه‌ى جه‌رگ سووتانى دایكان و باوكان.
به‌جۆرێكى لێهاتووه بڵێین: ماتۆڕ؛ هۆكارێك بۆ مردنى مێردمنداڵان، وه‌ك وته‌بێژى هاتوچۆى گه‌رمیانیش هاوڕاى سه‌د ده‌ر سه‌ده و بۆ مه‌ودا میدیا وتى"بەپێی ئامارەکان زۆربەی ئەو ماتۆڕسوارانەی تووشى رووداوی ھاتوچۆ دەبن ئەو کەسانەن کە ماتۆڕ بۆ ئارەزوومەندانە به‌كارى ده‌هێنن و ھەرە زۆریان مێردمنداڵانەن، و مۆڵەتی شۆفێری ماتۆڕسکیلیان نییه.
وتیشى "هه‌ر به‌پێى ئه‌و ئامارانه‌ى له شه‌شى مانگى ئه‌مساڵ له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌یان تۆماركراوه و بێ له‌وانه‌ى هاتوچۆی لێ ئاگادار نه‌كراوه‌ته‌وه، 49 رووداوى ماتۆڕسكیل روویداوه كه له ئه‌نجامدا 111 كه‌س بریندار بوونه كه ئه‌وه رێژه‌یه‌كى زۆره، وه رێژه‌ى گیان له ده‌ستدانیش به ساڵى رابردووه‌وه گه‌شتووه‌ته 17 كه‌س". به‌وه‌ش حه‌سره‌تى هێواكانیان و ته‌مه‌ندرێژییان، فرمێسكى چاوى كه‌سوكاره‌كانیانى كردووه به كانى.
زۆرێك له هۆكاره‌كانیش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ پابه‌ندنه‌بوونى یاساكانى هاتوچۆ له لایه‌ن ماتۆڕه‌كانه‌وه و شۆفێران و هاوڵاتییانیش چه‌ندینجار بێزارییان ده‌ربڕیوه به‌ده‌ست ئه‌و شێوازه مامه‌ڵانه‌یان له كاتی شۆفێریدا، به تێپه‌ڕاندنیان به لاى سه‌كن و نه‌وه‌ستان له ترافیك لایته‌كان له كاتى هه‌ڵبوونى گڵۆپی سووردا، یان خۆ كردن به نێوان ئۆتۆمبێله‌كان و خێرا رۆیشتن، له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌شدا هه‌ندێكیان له سه‌ر شه‌قامه‌كاندا نمایشى سه‌ركێشیانه ده‌كه‌ن.
بۆ رێگریكردن و كه‌مكردنه‌وه‌ى رووداوه‌كانیش، سامان عه‌لى، وته‌بێژى هاتوچۆى گه‌رمیان ئه‌وه‌ى خسته‌ڕوو "رۆژانە زۆر سکاڵایان بۆ دێت لە لایەن ھاوڵاتییان و گەڕەکەکانى شاره‌وه، ئەوان بەردەوام لەرێگەی مەفرەزە گەڕۆکەکانیانەوە ھەوڵی دەستبەسەرداگرتنی ئەو ماتۆڕانەیان داوە کە بێ ژمارەن و بێ مۆڵەتن و دەبنە ھۆی بێزارکردنی ھاوڵاتییان".
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد "ته‌نها له ماوه‌ى ساڵی رابردوو 450 ماتۆڕسکیلیان لە ناوبردووە و پانکراوەتەوە، بەڵام به‌هۆى بەرفراوانى سنوورەکان و لەرێگەی قاچاغەوە رێژەیەکی زۆر ھاوردە دەکرێت و نرخەکەشی زۆر ھەرزانە، ئه‌وه‌ش واى كردووه ھەر مێردمنداڵێک بیه‌وێت بتوانێت بیكڕێت، چونكه ئەگەر بەرێگه‌ى فه‌ڕمیی بھێندرێت، بەلای کەمەوە ھەر یەکەیان شەش بۆ حەوت ملیۆن دیناری تێدەچێت، بەڵام ئەم ماتۆڕانه‌ى ئێستا نرخەکانیان لە شەش سەد بۆ حەوت سەد هه‌زار دینار تێپەڕ ناکات".
روونیشیكرده‌وه "ھەندێک لە دووکاندارەکانیش بە قیست ماتۆڕ ده‌فرۆشن بە 70 یان 100 ھەزاری مانگانە، بۆیە رۆژ بە رۆژ زیاد دەکات و چەند لە ناو بەرن دوو ئەوەندە زیاد ده‌كات".
پ ح ع