گێتی
سەرۆک کۆماری ئێران سبه‌ینێ سه‌ردانى به‌غدا و هەولێر ده‌كات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
سەرۆک کۆماری ئێران، سبه‌ینێ چوارشه‌ممه، سه‌ردانى به‌غداد ده‌كات و دواتر دێته‌ده‌ڕواته هەولێر و له سه‌ردانه‌كه‌یدا بڕیاره چەند یاداشت و رێککەوتنێک له نێوان هه‌ردوولا واژۆ بكریت.
رۆژنامەی سەباحی عیراقی ئاشكرایكردووه "بڕیاره سبەینێ چوارشه‌ممه11ى ئه‌یلوولى 2024، مەسعود پزیشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران لەسەر بانگهێشتنی فەرمیی سەرۆک کۆمار و سەرۆک وەزیرانی عیراق بگاتە بەغداد".
هاوكات، نازم دەباغ، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تارانیش ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه "هەفتەی رابردوو لە لایەن وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئێران ئاگادار کرانەوە کە سەرۆکی کۆماری ئیسلامی لە ئێران رۆژى چوارشەممە سەردانی عیراق ده‌کات".
ئه‌وه‌شى ئاشكراكردووه "سەرۆک کۆماری ئێران لەگەڵ لێپرسراوانی باڵای عیراق کۆدەبێتەوە و چەند یاداشت و رێککەوتنێک واژۆ دەکەن".
ئه‌مه له كاتێكدایه، به‌پێى بڵاوكراوه‌ى ئاژانسی هەواڵی مێهری ئێران، پزیشکیان، سه‌ردانى هەولێر ده‌كات و لەگەڵ لێپرسراوانی باڵای هەرێمی کوردستانیش کۆدەبێتەوە".
ئه‌مه بۆ یەکەمجاره سەرۆک كۆمارى ئێران سەردانی هەرێمى كوردستان بكات و بڕیاریش بوو ئیبراهیم رەئسیی، سەرۆک کۆماری پێشووی ئێران به‌ر له گیان له‌ده‌ستدانى به رووداوى كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ى هێلیکۆپتەرەکەی، سەردانی هەرێم بکات.
پ ح ع