گێتی

ئەڵمانیا 21 هەزار کۆچبەری ناردووەتەوە وڵاتی خۆیان

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەڵمانیا 21 هەزار کۆچبەری ناردووەتەوە وڵاتی خۆیان

مەودا میدیا-

بەپێی راپۆرتێکی دەزگای لوتکە بۆ کاروباری پەنابەران و کۆچبەران، لە شەش مانگی ئەمساڵ وڵاتی ئەڵمانیا زیاتر لە 21 هەزار کۆچبەری گەڕاندووەتەوە.

ئاری جەلال، سەرۆکی دەزگای لوتکە بۆ کاروباری کۆچبەران بە مەودا میدیای راگەیاند "لە ماوەی ساڵی 2023 ئەڵمانیا تەنها لە سەدا 28ی کۆچبەرانی نایاسایی گەڕاندووەتەوە بۆ وڵاتی خۆیان".

وتیشی "ئەمساڵ ئامارەکە زۆربوون، تەنها لە شەش مانگی ئەمساڵ لە کۆی زیاتر لە 42 هەزار کۆچبەر کە بەنایاسایی چونەتە ئەو وڵاتە، زیاتر لە 21 هەزار کۆچبەریان گەڕێندراونەتەوە بۆ وڵاتی خۆیان"

باسی لەوەشکرد "ساڵی 2023 لە کۆی 127 هەزار کۆچبەر کە چونەتە ناو ئەڵمانیا، 35 هەزار کەسیان گەڕێندراونەتەوە بۆ وڵاتی خۆیان".

ع
Qaiwan
Qaiwan