گێتی
ئه‌مه‌ریكا سه‌باره‌ت به هێرشێك، ئێران تۆمه‌تبار ده‌كات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
ئەمه‌ریکا سه‌باره‌ت به هێرشكردنه سه‌ر كه‌مپى باڵیۆزخانه‌كه‌یان له به‌غداد، راگه‌یه‌ندراوێكى بڵاوكرده‌وه و ئێران به به‌رپرس ده‌زانێت.
له راگەیه‌ندراوێكدا باڵیۆزخانەی ئەمه‌ریکا لە بەغدا ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه "هێرشەکە لەلایەن گرووپە میلیشیاکانی سەر بە ئێران کە بە ئازادانە لە عیراق چالاکی دەکەن، ئەنجام دراوە".
ئه‌وه‌ش هاتووه "لە هێرشەکەدا هیچ کەس بریندار نەبووە و هاوکات هۆشداری داوە لەوەی کە ئەمه‌ریکا مافی خۆیەتی بەرگری لە خۆی بکات".
ئه‌مه له كاتێكدایه، دوێنێ پێنجشەممە 12ى ئه‌یلوولى 2024، هێرش کرایە سەر کەمپی باڵیۆزخانەی ئەمه‌ریکا لە نزیک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغداد.
پ ح ع