گێتی
سزاى نوێ به‌سه‌ر ئێران سه‌پێندرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
وڵاتى بەریتانیا ئەمڕۆ دووشەممە لە درێژەی هەڵوێستهكانى به‌رانبه‌ر وڵاتى ئێران، ژماره‌یه‌ك سزاى نوێی بە سەر پیشەسازیی بەرگریی ئێران‌دا سەپاند.
ماڵپەڕی وەزارەتی بازرگانی بەریتانیا بڵاویكرده‌وه "گەمارۆ نوێیەکانی ئەو وڵاتە بە بیانووی نیگەرانی ستراتیژیی، "کاڵا و تەکنۆلۆژیای" ئێرانی کردۆتە ئامانج و بەمجۆرە هەناردە، دابینکردن، ڕادەستکردن یان مسۆگەرکردنیان بۆ ئێران لە پەنای ئاراستەکردنی یارمەتی تەکنیکی، خزمەتی ماڵی یان تێچوویی هاوپەیوەند بەوانەی قەدەغە کردووە".
باس لهوهشكراوه "گەمارۆ نوێیەکان، هاوسەنگە لەگەڵ هەڵمەتی هاوشێوەی هاوبەشانی نێودەوڵەتیی بەریتانیا".
ئه‌و گه‌مارۆیانه‌ى به‌ریتانیا له كاتێكدایه باس له دەستێوەردانی ئێران لە شەڕی ئۆکراین، بە هەناردنی موشەکی بالیستیکی بۆ رووسیا ده‌كرێت، ئەمە لە کاتێکدایە کە بەرپرسانی ئێران و رووسیا ئه‌و زانیارییانه ره‌تده‌كه‌نه‌وه.
ع