جیهانی

سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا لەژێر چاودێری وردی پزیشکیدایە

مەودا میدیا - سلێمانی |


سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا لەژێر چاودێری وردی پزیشکیدایە
مەودا میدیا- جیهاد حەسەن
 
بۆریس جۆنسن، سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا بەهۆی خراپی بارودۆخی تەندروستی لەنەخۆشخانە لەژێر چاودێری وردی پزیشکیدایە.
 
پاش یەک ڕۆژ لە سەردانی کردنی نەخۆشخانە بۆ ئەنجامدانی چەند پشکنینێک، ئەمشەو بەهۆی خراپ بونی بارودۆخی تەندروستی، بەپێی بڕیاری پزیشکان جۆنسن خرایە ژێر چاودێری ووردی پزیشکیەوە.
 
لەهەمان کاتدا بۆریس جۆنسن دەستبەجێ دۆمنیک رەهابی، وەزیری دەرەوەی بەریتانیای راسپارد بۆ ڕایی کردنی کاروباری ئیداری حکومەت.
 
جۆنسن کە لە 27ی مانگی پێشوو تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوو، ئێستا لە نەخۆشخانەی "ستریت تۆماس"ی شاری لەندەن لەژێر چاۆدێری وردی پزیشکیدایە.
Qaiwan
Qaiwan