گێتی
مهسعود پزیشكیان پهیامێكى بۆ ئهمهریكا نارد
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا-
سهرۆك كۆمارى ئێران له كۆنگرهیهكى رۆژنامهوانیدا پهیامێكى بۆ ئهمهریكا نارد و دهڵێت، ئێمه براین و ئامادهی گفتوگۆین.
مەسعود پزشكیان، سەرۆك كۆماری ئێران، لە كۆنگرەیهكى رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "دەكرێت تاران دانوستانی راستەوخۆ لەگەڵ ویلایەتە یەكگرتووەكان بكات، ئەگەر واشنتۆن بە كردار بیسەلمێنێت كە دژایەتی ئێران ناكات".
باسى لهوهشكرد "دژایەتی ویلایەتە یەكگرتووەكان ناكەین، پێویستە ئەوانیش دژایەتی خۆیان بەرامبەرمان راگرن، لەڕێی پیشاندانی نیازپاكیان بەشێوەیەكی كرداری".
وتیشى "ئێران بنكەی سەربازی لە دەوری وڵاتەكەی ئەوان دروستنەكردووەو سزای بەسەردا نەسەپاندون، بەڵكو ئەوان لەگەڵ گەلی ئەمریكی بران".
ع