جیهانی
توركیاش خەریكە لە كۆنترۆڵ دەردەچێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەپێی دوایین ئامارەكانی وەزارەتی تەندروستی توركیا، تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە وڵاتە گەیشتوەتە سەرو 30 هەزار كەس و زیاتر لە 600 كەسیش گیانیان لە دەستداوە.
فەخرەدین قۆجە، وەزیری تەندروستی توركیا رایگەیاندووە "تەنیا لە ماوەی 24 كاتژمێردرا زیاتر لە سێ هەزار هاوڵاتی لە وڵاتی توركیا تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و رۆژانەش سەرو 20 هەزار كەس پشكنینی كۆرۆنایان بۆ دەكرێت.
ئاماژەی بەوەشكردووە "كۆی تووشبووانی كۆرۆنا لە ئێستادا زیاتر لە 30 هەزار كەس دەبن و گیان لە دەستدانیش 650 كەسی تێپەڕاندووە و لە رۆژی رابردوش زیاتر لە 70 حاڵەتی نوێی گیان لە دەستدان هەبووە.
توركیا یەكێكە لەو وڵاتانەی كە درەنگ ڤایرۆسەكە تێیدا بڵاوبووەوە، بەڵام لە ئێستا ئامارەكان لە هەڵكشاندان و رۆژانەش سەرو 3 هەزار كەس تووشی كۆرۆنا دەبن.