گێتی
ئامارى قوربانییه‌كانى لوبنان له به‌رزبوونه‌وه‌دایه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
به‌هۆى رووداوێكى نائاسایی كه له لوبنان روویداوه، به‌هۆیه‌وه سه‌رو سێ هه‌زار كه‌س بوونه‌ته قوربانی.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، به‌هۆى رووداوێكى نائاسایی له ته‌قینه‌وه‌ى ئامێرى په‌یوه‌ندیكردنى بێ ته‌ل له لوبنان، كه ناسراوه به په‌یجەر، به‌هۆیه‌وه هه‌زاران كه‌س برینداربوون و چه‌ند كه‌سێكیش گیانیان له ده‌ستداوه.
به‌پێى ئه‌و ئامارانه‌ى له میدیا جیهانییه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ن نزیكه‌ى سێ هه‌زار كه‌س به‌هۆى ئه‌و رووداوه‌كه كه ته‌قینه‌وه‌ى ئامێره‌كانى په‌یوه‌ندیكردنى بێ ته‌له "په‌یجەر" روویداوه، برینداربوون، تا ئێستا هه‌شت كه‌سیش گیانیان له ده‌ستداوه.
رووداوه‌كه به حاڵه‌تێكى سه‌یر و نائاسایی لێكدراوه‌ته‌وه كه به‌هۆیه‌وه خه‌ڵكى تووشى سه‌رسوڕمان كردووه، هه‌ندێك میدیاش باسیان له‌وه كردووه ئه‌وه‌ى روویداوه ده‌ستى ئیسرائیلى تێدایه، پێشبینى ئه‌وه‌ش ده‌كرێت ژماره‌ى قوربانییه‌كان له به‌رزبوونه‌وه بێت.
ع