گێتی
ئێران هه‌ڵوێستى خۆى له‌سه‌ر رووداوه‌كه‌ى لوبنان راگەیاند
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئێران رایگه‌یاند، ئه‌وه‌ى كراوه له لوبنان ده‌ستى ئیسرائیلى تێدایه و كوشتنى به كۆمه‌ڵه.
ناسر کەنعانی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگه‌یاند "کردەوەی تیرۆریستی ئیسرائیل لە لوبنان و بە ئامانجگرتنی هاوڵاتییانی لوبنانی بە تەقاندنەوەی ئامێرەکانی پەیوەندی گرتنی پەیجه‌ر، کوشتنی بەکۆمەڵه و بە توندی ئیدانەی ده‌كه‌ین".
وتیشى "ئۆپراسیۆنی تیرۆریستییه‌كه‌ى لە لوبنان وەک درێژەپێدەری ئۆپەراسیۆنەکانی ئیسرائیل و بریکارە بەکرێگیراوەکانیان ئەنجام دراوە و پێچەوانەی هەموو بنەما ئەخلاقی و مرۆییەکان و یاسای نێودەوڵەتیییه‌كانه".
باسى له‌وه‌شكرد "ئەم کردەوەی تێرۆریستییە لە راستیدا جۆرێکە لە کوشتنی بەکۆمەڵ، جارێکی تر بە ڕوونی دەسەلمێنێت کە ئیسرائیل جگە لە ئەنجامدانی تاوانی جەنگ و جینۆساید دژی گەلی فەلەستین، هەڕەشەیەکە بۆ سەر ئاشتی و ئاسایشی نێودەوڵەتی".
رۆژى رابردوو له رووداوێكى نائاساییدا ئامێره‌كانى په‌یوه‌ندیكردنى بێ ته‌ل ناسراو به په‌یجه‌ر له وڵاتى لوبنان ته‌قێندراونه‌ته‌وه به‌هۆیه‌وه نزیكه‌ى ده هه‌زار كه‌س برینداربوون و ژماره‌یه‌كیش گیانیان له ده‌ستداوه.
ع