کوردستانی

كادیر و رۆژنامه‌نوسه‌كه‌ى پارتى په‌یوه‌ندى به‌ ریزه‌كانى یه‌كێتى كرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


كادیر و رۆژنامه‌نوسه‌كه‌ى پارتى په‌یوه‌ندى به‌ ریزه‌كانى یه‌كێتى كرد

مه‌ودا میدیا-

كادیر و رۆژنامه‌نوسه‌كه‌ى پارتى دیموكراتى كوردستان په‌یوه‌ندى به‌ ریزه‌كانى یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان كرد.

محەمەد هەڵەبجەیی، كادیر و رۆژنامه‌نوسى پارتى له‌و باره‌وه‌ نوسیویەتی "لە نۆ مانگدا پێنج جار دەمم دورییەوە یەک بەرپرسی پارتی حسابی بۆ نەکردم و گوێی لێنەگرتم".

وتیشى "چه‌ندینجار هه‌وڵمدا به‌رپرسانى حزبى سنوره‌كه‌ ببینم، به‌ڵام وه‌ڵامیان نه‌دامه‌وه‌ به‌ هه‌ر بیانوێك".

باسى له‌وه‌شكردووه‌ "یه‌كجار داوام له‌ یه‌كێتى كرد له‌ كه‌متر له‌ 24 كاتژمێر به‌ده‌مه‌وه‌ هاتن و پێشوازییان لێكردمو ئێستا پەیوەندیم بە ریزەکانی یەکێتی کردووە".

ئه‌و كادیره‌ى پارتى پێش چه‌ند مانگێگ ئۆتۆمبێله‌كه‌ى خۆى سوتاند وه‌ك ناڕه‌زایه‌تییه‌ك به‌رانبه‌ر نوسینگه‌ى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان.


Qaiwan
Qaiwan