گێتی

لە عیراقەوە ژماره‌یه‌ك هێرش ده‌کرێتە سەر ئیسرائیل

مەودا میدیا - سلێمانی |


لە عیراقەوە ژماره‌یه‌ك هێرش ده‌کرێتە سەر ئیسرائیل

مه‌ودا میدیا-

مه‌وقاوەمەى ئیسلامى لە عیراق، لەماوەی 26 خولەکدا شەش هێرشی کردە سەر بنکەی چاودێریی لیوای جۆلانی سوپای ئیسرائیل.

مه‌وقاوەمەى ئیسلامى لە عیراق لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد "ئەمڕۆ 23ى ئەیلوول، بە درۆن شەش هێرشیان کردووەتە سەر بنکەی چاودێریى لیواى جۆلانی سوپاى ئیسرائیل".
 
لیواى جۆلان یەکەیەکى سەربازیى سوپاى ئیسرائیلە و بە ناوى بەرزاییەکانى جۆلانەوەیە کە ناوچەیەکە لە بەرزاییەکانی سووریا و بەشێکی لە ژێر دەستی سوپای ئیسرائیلدایە.

ئەوە لە کاتێکدایە، رۆژی 21ی ئابی ئەمساڵ،  به‌ره‌ى مه‌وقاوه‌مه‌ى عیراق ڕایگەیاند "سێ به‌ره‌ى شه‌ڕمان دژى ئیسرائیل كردووه‌ته‌وه‌ و ده‌ستیش له‌ئه‌مه‌ریكا ناپارێزین".

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان