گێتی

هێرشەکانی ئیسرائیل 50 کەسی لە لوبنان کوشت

مەودا میدیا - سلێمانی |


هێرشەکانی ئیسرائیل 50 کەسی لە لوبنان کوشت

مه‌ودا میدیا-

لە هێرشەکانی سوپای ئیسرائیل بۆ سەر گوند و شارۆچكەكانی باشووری لوبنان 50 کەس کوژران.

وەزارەتی تەندروستیی لوبنان بڵاویكردەوه‌ "بەهۆی هێرشەكانی ئیسرائیلەوە لەچەند ناوچەیەكی لوبنان 50 كەس كوژراون و زیاتر لە  300 کەسی تریش بریندار بوون كە لەناوانیاندا منداڵ هەیە".

وەزارەتەکە داوای لەسەرجەم نەخۆشخانەكانی سەر بە پارێزگاكانی باشووری وڵاتەکە كردووە چارەسەری بریندارەكان بكەن.

هەروەها بەپێی هەواڵی راگەیاندنەکانی لوبنان، وەزارەتی پەروەردە بەهۆی رەوشی نالەبارەوە پرۆسەی خوێندنی لە چەند ناوچەیەك هەڵپەساردووە.

Qaiwan
Qaiwan