گێتی

سەدر له‌ باره‌ى لوبنان و فه‌ڵه‌ستین داوایه‌ك لە عیراق ده‌كات

مەودا میدیا - سلێمانی |


سەدر له‌ باره‌ى لوبنان و فه‌ڵه‌ستین داوایه‌ك لە عیراق ده‌كات

مەودا میدیا-

موقتەدا سەدر، داوای هەڵکردنی ئاڵای لوبنان و فەڵەستین لە پاڵ ئاڵای عیراق دەکات.
 
لە راگەیەندراوێکدا موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی نیشتمانیی شیعە لەبارەی دۆخی لوبنان و غەززە داوا دەکات، ئاڵای لوبنان و فەڵەستین لەپاڵ ئاڵای عیراق لەسەر خانوو، باڵەخانە، شوێنەگشتییه‌كان، رێگە و کۆڵانەکان بەشێوەیەکی کاتی هەڵبکرێت، هەروەها رۆژانە دوای نوێژی بەیانی و مەغریب، نزای هیوا بۆ بەیروت و ئۆرشەلیم بکرێت. 

لە چەند رۆژی رابردوودا، گرژییەکانی نێوان ئیسرائیل و حزبوڵڵا، فراوان بووە و بەپێی ئاماری تەندروستیی لوبنان بەهۆی هێرشەکانی ئەم دواییەی ئیسرائیل بۆ سەر باشووری لوبنان 356  کەس کورژاون و هەزارو 246 کەسیش بریندار بوون.

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان