گێتی

ئه‌مساڵ زیاتر له‌ 23 هه‌زار كۆچبه‌ر له‌ ئاوى فه‌ره‌نساوه چونەتە بەریتانیا

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئه‌مساڵ زیاتر له‌ 23 هه‌زار كۆچبه‌ر له‌ ئاوى فه‌ره‌نساوه چونەتە بەریتانیا

مه‌ودا میدیا-

سه‌رۆكى ده‌زگاى لوتكه‌ بۆ كاروبارى په‌نابه‌ران و كۆچبه‌ران رایده‌گه‌یه‌نێت، ته‌نها ئه‌مساڵ ده‌یان هه‌زار كۆچبه‌ر له‌ ئاوه‌كانى فه‌ره‌نسا بۆ به‌ریتانیا په‌ڕیونه‌ته‌وه‌.

ئارى جه‌لال، سه‌رۆكى ده‌زگاى لوتكه‌ به‌ مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "له‌ سه‌ره‌تاى ئه‌مساڵه‌وه‌ ئه‌و كۆچبه‌رانه‌ى له‌ ئاوه‌كانى فه‌ره‌نساوه‌ به‌ره‌و به‌ریتانیا په‌ڕیونه‌ته‌وه‌ ژماره‌یان زیاتر له‌ 23 هه‌زار و 500 كۆچبه‌ره‌".

باسى له‌وه‌شكرد "ساڵى رابردوو ته‌نها 29 هه‌زار و 437 كۆچبه‌ر له‌و ئاوه‌ په‌ڕیونه‌ته‌وه‌، واته‌ ژماره‌كه‌ له‌به‌رزبوونه‌وه‌یه‌".

وتیشى "به‌رزترین رێژه‌ى په‌ڕینه‌وه‌ له‌و ئاوه‌ ساڵى 2018 بوو چونكه‌ زیاتر له‌ 145 هه‌زار كۆچبه‌ر په‌ڕینه‌وه‌ بۆ به‌ریتانیان، له‌ ماوه‌ى ساڵى 2018 بۆ 2022 نزیكه‌ى 200 كۆچبه‌ر له‌و ئاوه‌ گیانیان له‌ ده‌ستداوه‌".

ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان