گێتی
ئێران لهبارهى هێرشكردنه سهر ئیسرائیل قسهى نوێى ههیه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا-
وەزیری دەرەوەی ئیران رایگهیاند، ئێران سوره لهسهر هێرشكردن سهر ئیسرائیل و پێى وایه دهبێت ئیسرائیل وهڵامى خۆى وهرگرێت.
عەباس عیراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران رایگهیاند "لە دەوڵەتی رابردوو دانوستان بۆ لابردنی گەمارۆکان، هەوراز و نشێوی تایبەت بە خۆی هەبوو، ئێستا گفتوگۆگەلێکمان لەگەڵ وڵاتانی ئەوروپی و ئەندامانی دیکەی رێککەوتنی ئەتۆمی هەیە".
وتیشى "لە دۆخی ئێستا بزانین چۆن دەتوانین دانوستانەکان ببووژێنینەوە و بە چ شێوەیەک دانوستانەکان ببەینە پێشەوە تا بگەینە ئامانجەکانی خۆمان".
باسى لهوهشكرد "هەڵوێستی ئێران لە بارەى تیرۆركردنى ئیسماعیل ههنییه، لە هەموو دیدارەکانی مهسعود پزیشكیان، سەرۆک کۆمارى ئێران له ئهمهریكا باس كراوه، سەرۆک کۆمار جەختیان کرد ئەوەی ئیسرائیل لە تاران ئەنجامی دا ناتوانێت بێ وەڵام بمێنێتەوە، بێ وەڵام هێشتنەوە بە واتای بانگهێشتکردن بۆ ئاڵۆزی و هێرشی زیاترە و ئەبێ ئیسرائیل وەڵامی خۆی وەربگرێت و ئەو بابەتە هێشتا لەلایەن ئێرانەوە لە ئارادایە".
ع