گێتی
ئهگهرى تهقینهوهى دۆخهكه له ئارادایه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا-
لە دیدارێکدا لەگەڵ کۆمەڵێک لە بیرمەندانی باڵای ئەمهریکا، مەسعوود پزشکیان، سهرۆك كۆمارى ئێران ڕایگەیاند، ئێستا هەوڵدەدەین بە هاوئاهەنگی و هاوسۆزی لە ناوەوە کار بکەین، کارلێککردن لەگەڵ دراوسێکان و جیهان بۆ گەیاندنی ئێران بۆ شوێنی شایستەی خۆی.
مهسعود پزیشكیان لهو بارهوه وتى "ئێمە بەدوای ماف و دادپەروەریدا دەگەڕێین، هیچ شەڕێکمان لەگەڵ هیچ کەسێک لە جیهاندا نییە، بێگومان ژێرباری ستەمیش نابین".
وتیشى "ناتوانم قبووڵی کەم کەسێک لە وڵاتێکی سەربەخۆی وەک ئێران شتێکی بەسەردا بێت، وڵاتانی ڕۆژئاوا هەموو بیروڕای گشتی جیهان لە دژی ئێمە کۆدەکەنەوە، بەڵام چۆنە لە بەرامبەر کوشتنی ڕۆژانەی سەدان ژن و منداڵی بێتاوان بێدەنگن و تەنانەت پشتگیری لە تاوانباران دەکەن لەم تاوانانە".
باسى لهوهشكرد "ئێران بۆ پێشگرتن بە پەرەسەندنی گرژی و ململانێیەکان دانی بەخۆدا گرت بوو، بەڵام هەڵسوکەوتی ئیسرائیل گەیشتووەتە لوتکەی دڕندەیی و تاوانکاریی خۆی، رەنگە دۆخەکە بە جۆرێک لە جۆرەکان بتەقێتەوە".
ع