کوردستانی
ئەڵمانیا بەنیازی رێگەیەکی نوێیە و ئەوەش کێشەی کۆمەڵایەتی گەورە بۆ پهنابهران دروستدەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وڵاتی ئەڵمانیا لە ھەوڵی ئەوەدایە پاکێجێک دابنێت بۆ وەرگرتنەوەی دیپۆرتکراوانی وڵاتەکەی لە لایەنعیراقەوە و سەرۆکی کۆمەڵەی پەنابەرەگەڕاوەکانیش رایدەگەیەنێت "عیراق رازی نییە و بەرازی بوونیشی کێشەی کۆمەڵایەتی گەورە دروستدەبێت".
بەکر بابانی، سەرۆکی کۆمەڵەی پەنابەرەگەڕاوەکان بۆ مەودا میدیا رایگەیاند "وڵاتی ئەڵمانیا ھەوڵدەدات ئەو پەنابەرانەی کەیسەکانیان رەفز دەھێنێت بیکەن بە پاکێجێک بۆ ئەوەی بتوانن میکانیزمێک دابنێن تاوەکو عیراق وەریان بگرێتەوە".
وتیشی "تاوەکو ئێستا عیراق رازی نییە وەریان بگرێتەوە و ئەوانیش وەک پەنابەرەگەڕاوەکان قسەیان لەگەڵ خالید شوانی، وەزیری دادی عیراق کردووە کە وەرگرتنەویان باش نییە و رەنگە ھەندێکیان کێشەی کۆمەڵایەتییان ھەبێت و بەگەڕانەوەیان کێشەکەیان گەورەتر بێتەوە".
نابراو، ئاماژەی بەوەشکرد "بە وەزیری دادیان رەگەیاندووە پێویستە پێداچوونەوە بەو بابەتە بکەن و کردووشیانە و بە فەڕمیی رازی نین بەوەرگرتنەوەی ئەو دیپۆرتکراوانە، بەتایبەت ئەوانەی ئەڵمانیا".
پ ح ع