ئابووری

نرخی بەرمیلێك نەوت لە هەرێم بە رێژەیەكی بەرچاو دابەزی

مەودا میدیا - سلێمانی |


نرخی بەرمیلێك نەوت لە هەرێم بە رێژەیەكی بەرچاو دابەزی


مەودا میدیا-
نرخی بەرمیلێك نەوت لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان بە نزیكەیی 20 هەزار دینار دابەزی و چاوەڕێ‌ دەكرێت زیاتریش دابەزێت.

مەهدی محەمەد، نەوتفرۆش لە شاری سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "ساڵی رابردوو نرخی یەك بەرمیل نەوت لە شاری سلێمانی لە نێوان 160 بۆ 165 هەزار دینار بوو، بەڵام ئەمساڵ لە ئێستادا بۆ 142 تا 145 هەزار دینار دابەزیوە". 
 
وتیشی" چەند هۆكارێك هەیە بۆ دابەزینی نرخی نەوت كە گرنگترینیان ئەوەی پەیوەندی بە هەرێمی كوردستان و عیراقەوە هەبێت دەستكردنە بە دابەشكردنی نەوت لە چەند ناوچەیەكی هەرێم كە ئەوەش وایكردووە نرخەكە بە تەواوی بێتە خوارەوە". 

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد "ئەگەر دابەشكردنی نەوت لە شار و شارۆچكەكانی هەرێم بە رێكی بەردەوام بێت، ئەوا نرخی بەرمیلێك نەوت زۆر لەوە زیاتر دادەبەزێت و دوور نییە بگاتە 115 بۆ 120 هەزار دینار". 

وتیشی "هەرچەندە لە بەرژەوەندی نەوتفرۆشان نییە، بەڵام داوا لە هاوڵاتییان دەكەم كە پەلە لە كڕینی نەوت نەكەن تا بە تەواوی نرخی دادەبەزێت". 
ئ پ

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

هەموو گیانلەبەرێک گۆشتخۆرە، بەس ناوی گورگ بەدە

لەلایەن د.نازەنین عوسمان


News

‎ترس لە کشانەوەی بێ گرەنتی

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

رووفاتەکانى ئیسرائیل و رووفاتەکانى ئەنفال

لەلایەن عارف قوربانی


News

ژەنگی مێژوو

لەلایەن نەرمین عوسمان