عیراقی

كارتى نيشتمانيى ده‌درێته‌ ئه‌وانه‌ى له‌ ده‌ره‌وه‌ى عیراقن

مەودا میدیا - سلێمانی |


كارتى نيشتمانيى ده‌درێته‌ ئه‌وانه‌ى له‌ ده‌ره‌وه‌ى عیراقن

مه‌ودا میدیا-

بەڕێوەبەرایه‌تی په‌یوەندییەكان و راگەیاندنی كاروباری پاسپۆرت و رەگەزنامە لە وەزارەتی دەرەوەی عیراق بڵاویكرده‌وه‌، ئه‌و كه‌سانه‌ى له‌ ده‌ره‌وه‌ى عیراق ده‌توانن ببنه‌ خاوه‌نى كارتى نيشتماني.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكى بەڕێوەبەرایه‌تی په‌یوەندییەكان و راگەیاندنی كاروباری پاسپۆرت و رەگەزنامە لە وەزارەتی دەرەوەی عیراق هاتووه‌ "لە قۆناغی دووەمی یەكخستنەوەی كارتی نيشتمانيى، پێنج وێستگەش لە دەرەوەی وڵات بۆ ئەوانە دەكەنەوە كە لە وڵاتانی جیاواز دەژین".

باس له‌وه‌شكراوه‌ "ئەو وێستگانە بە هاوئاهەنگی لەگەڵ نوسینگەی باڵوێزخانە و كونسوڵخانەكانی عیراق دەبێت و لە ئێستەوە كارمەندی پێویستیان بۆ تەرخان كراوە كە لە ئەڵمانیا راهێنانیان پێ كراوە".

ئێستە 328 نووسینگەی نوێكردنەوەی كارتی نيشتمانيى لە عیراق و دەرەوەی عیراق هەیە و تا ئێستە 95%ی خەڵكی كارتەكانیان نوێ كراوەتەوە.

ع
Qaiwan
Qaiwan