شیلان  سەعید

شیلان سەعید

ھێرۆ خان؛ غەم لە کۆڵی هەمووان



سەرەتا دەمەوێت بگەڕێمەوە بۆ باسکردنی یەکترناسینی مام جەلال و هێرۆ خان مام دەڵێت: "ھێرۆ خانمنداڵ بوو دەیناسم, ساڵی (1950) من ھاتمە سلێمانی مامۆستا ھەمزە لێرە بوو تازە لە سجن بەرببوو،خاڵیەتی, ئەو ھاتبوو بۆ زیارەتی مامۆستا ھەمزە, ھێرۆ خانم دیت ئەو کاتە بچووک بوو". 
ئەم گێڕانەوەیەم لە چاوپێکەوتنی رادیۆی مەڵبەندی سلێمانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەگەڵسەرۆک مام جەلال لە ساڵی 2000 دا سازی کردبوو وەرگرت.

سەرۆک مام جەلال، لە هەمان سەرچاوەی سەرەوەدا باس لە چۆنێتی بوونە هاوسەری هێرۆ خان دەکات"من پێشتر چەند ھەوڵێکم دا بۆ ژنھێنان ھیچی سەری نەگرت، ئاخرەکەی لە ساڵی  (1965)دابەڕەحمەت بێت ئەوەڵ کەس کە پێشنیازی بۆ کردم مەرحوم (حلمی عەلی شەریف) بوو، کۆمەڵێک مەتحیکرد و وتی' جگە لەوەی کە کچی مامۆستا ئیبراھیم ئەحمەدە، کۆمەڵێک خاسیەتی تایبەتی خۆیشی ھەیە. ئیتر لەساڵی (1967) نیشانەم کرد.

منیش دەمەوێت باس لەو کۆمەڵە خاسیەتە بکەم کە مام دەڵێت "هێرۆ خان کۆمەڵێک خاسیەتی تایبەتیھەیە" و سەرۆک بافڵیش دەڵێت "هێرۆخان ژنە میهرەبانەکەی کوردایەتی" ئەم قسانە هیچی پێاهەڵداننییە بۆ هێرۆخان، زۆر لەم دووقسەیە گەورەترە، مێژووەکەی شاهیدی دەدات بگرە مێژوو کەمتەرخەبووە لەئاست کار، دڵسۆزی و گەورەیی هێرۆ خان و هەمیشە بەشایستەی خۆی هاتبووە پێشەوە و ببووەفریادڕەسی بزووتنەوەی یەكسانیخوازیی ژنان.

پاڵپشتی هێرۆ خان، بۆ مام جەلال، لە کاری حزبایەتی قەڵایەکی بەهێزبوو.
بەشدارییەکانی لە کۆنگرەکانی یەکێتی و کۆبوونەوەکان هێزی دەبەخشییەوە بە یەکێتیی یاخود بڵێین' بەشدارییەکانی هێرۆخان چارەنووسسازبوون، ئەو کۆنگرە و کۆبوونەوانە وێستگەیەک دەبوون بۆنوێبوونەوە، هەڵبەت ئەگەر هێرۆخان ئامادەیی لە هەر کۆنگرە و کۆبوونەوەیەک هەبووایە هیواىنوێبوونەوەکە زیاتر دەبوو .

قسەی جێی خۆی دەگرت، هێمنى هێرۆ خان و کەم دوویەکەى، زۆر، زۆر بڵێى بێدەنگ دەکرد، بەڵام بۆبڕیاردان هێرۆخان مەرجەع بوو قسەی یەکلاییکەرەوە بوو، باڵانسی دیموکراسی و بڕیاردانی لاسەنگتەنها و تەنها هێرۆ خان راستی دەکردەوە بەردەوام قسەیەکیشی بۆ خزمەتی ژنان و هەڵسانەوەیان پێبوو،ناڕازییەکانى لە دەورى خۆى کۆدەکردەوە و بێدەنگی دەکردن، ئیدارەدانێکی بەهێزی هەبوو، و بارەقورسەکەی لە کۆڵدەنا و تەرازووی هێزی راستدەکردەوە، لە مامەڵەکردندا هێڵی سووری هەبوو بەرۆڵگێڕانێکى واقیعىیانە هەموو ئەمانە بە ئیلهام وەرگرتن لە بیری سەرۆک مام جەلال دەبووە، سەرمەشقیرابەرایەتییکردن  بوو بۆ ژنانی کورد، شۆڕشگێڕان و یەکێتییەکان.

سەرۆک بافڵ، لەبارەیەوە دەڵێت "هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد، خانمی یەكەمی شاخ و شار، پێشمەرگە وسیاسەتمەدار، جێدەستی لە بووژانەوەی فەرهەنگ و كولتوور دیارە و رۆڵی گەورەی هەبووە لە ئاوەدانی،پاڵپشتی ژنان، رۆشنبیران و هونەرمەندان، منداڵانی نەخۆش و بێسەرپەرشت". 

ھەمیشە دەستواڵابووە بۆ ژنان و هێنانە پێشەوەیان، هاوکاری و یارمەتی ژنان لە کوێ پێویست ببووبێت،هێرۆ خان لەوێ بووە، بێجگە لەوەی بازووی میدیاکاران بوو و پرشنگی منداڵپارێزی کوردستان،سەنتەری گەنجان، خانەی بەساڵاچووان و لانەی پاراستنی ژنانی هەڕەشە لێکراو  بوو... هەموو ئەمانەبوو وای کرد لە ساڵی ( 2016) بە یەکێک لە کاریگەرترین ژنانی جیهان دەستنیشانکرا، کە لە ریزبەندیپێشەوەی (100) ژنە کاریگەرەکەی جیهان بوو بە ژمارە  ( 17 ). کە گۆڤاری ( SALT )ی ئەمەریکیدیاری کردبوو.

گەورەیی ئەم ژنە لەوەدایە، بەڕێز سەعدی پیرە. لە یادی لەدایکبوونیدا دەنووسێت "دەور و کاریگەرییجەنابتمان رۆژانە هەست پێدەکرد بە قسەخۆش و نەرمەکانت بە ئامادەبوونت و حزورت، ماندووبوونیفەرماندەکان و بەرپرسانت دەڕەواندەوە".

منیش دەڵێم، بوونت بۆ هەمووان پێویستە، غەم لە کۆڵی هەمووانیت، هیوای لەشساغی و تەمەندرێژیت بۆدەخوازم.

شیلان سەعد
کارگێڕی مەڵبەندی 24ی راپەڕینی یەکێتی و لێپرسراوی وەرزش و لاوانی رانیە.
ر.س
Qaiwan
Qaiwan
Qaiwan
Qaiwan