گێتی
ئێران... ئاماده‌ى دانوستاندین به‌ڵام به مه‌رج
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئێران رایگه‌یاند، دەستبەرداری مافەڕەواکانی خۆمان نابین، ئاماده‌ى دانوستانین به‌ڵام به مه‌رج.
ئیسماعیل به‌قایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگه‌یاند "ئێمە ناچینه هیچ دانوستانێکدا تاکلایەنە دەستبەرداری مافەکانی خۆمان بین".
وتیشى "پێشهاتەکانی ناوچەکە زۆر خێران، هەرێمەکەمان لەبەردەم کێشەیەکی گەورەدایە کە پێی دەوترێت داگیرکاری، هێشتا رووبەڕووی جینۆسایدی فەلەستینییەکان دەبینەوە، بەو پێیەی لە دوای ئاگربەستەوە زیاتر لە 200 کەس شەهیدبوون ئاگربەستەکە تەنانەت لە پێشوو قورسترە".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "هیچ پەیامێک لە ئەمه‌ریکاوە پێمان نەگەیشتووه، ناوەندگیره‌کان پەیام ئاڵوگۆڕ دەکەن، بەڵام ئەمە بە مانای دەستپێکردنی پرۆسەی دانوستان لە نێوان ئێران و ئەمه‌ریکا نییە".
ع
بیروڕا


