ئابووری

عیراق 180 تریلیۆن دینارى چاپكراوی هەیە و 40 تریلیۆنى له‌بازاڕدایه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


عیراق 180 تریلیۆن دینارى چاپكراوی هەیە و 40 تریلیۆنى له‌بازاڕدایه‌

مه‌ودا میدیا-

ئه‌ندامێكى پێشووى په‌رله‌مانى عیراق له‌ لیژنه‌ى دارایی ئاشكرایده‌كات، ئه‌و پاره‌ى كه‌ بانكى ناوه‌ندیی عیراق چاپیكردوه‌ زیاتر له‌ 170 تریلیۆن دیناره‌و به‌شێكى له‌ بازاڕه‌كاندایه‌ و ده‌ستاو ده‌ستی پێده‌كرێت.

شیروان میرزا، ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایی له‌ خولى پێشووى په‌رله‌مانى عیراق به‌ مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "له‌دواى ساڵى 2003، بانكى ناوه‌ندیی ئه‌و پاره‌ى كه‌ چاپیكردووه‌ 180 تریلیۆن دینار بووه‌ و له‌وكاته‌وه‌ یه‌كجارى تر پاره‌ى چاپكردووه‌".

وتیشى "له‌و بره‌ى كه‌ چاپكراوه‌، زیاتر له‌ 40 تریلیۆن دینارى له‌ بازاڕه‌كانى عیراق و هه‌رێمى كوردستانه‌ و ده‌ستاو ده‌ست ده‌كات، به‌شێكى زۆریشى كه‌ماوه‌ته‌وه‌ لاى خه‌ڵكه‌".

ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "به‌شى زۆرى ئه‌و پاره‌یه‌ نه‌ لاى بانكه‌كان، نه‌ لاى حكومه‌ته‌، به‌ڵكو لاى خه‌ڵكه‌ و هه‌ڵیانگرتووه‌، به‌هۆى ئه‌وه‌ى سیستمى بانكى له‌ عیراق نه‌چووه‌ته‌ سه‌ر سیستمى خۆى، خه‌ڵك كه‌متر پاره‌ ده‌خه‌نه‌ بانك و زیاتر لاى خۆیان هه‌ڵیده‌گرن، زۆرترین پاره‌ش لاى خه‌ڵكه‌ نه‌ك حكومه‌ت".

ع
Qaiwan
Qaiwan