عیراقی

عیراق سیستمى به‌رگریی له‌ توركیا ده‌كڕێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


عیراق سیستمى به‌رگریی له‌ توركیا ده‌كڕێت

مه‌ودا میدیا-

له‌سه‌ردانه‌كه‌ى هاكان فیدان، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى توركیا بۆ عیراق و كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ فواد حسێن، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عیراق، باس له‌ كڕینى چه‌ك له‌ لایه‌ن عیراقه‌وه‌ له‌ توركیا كراوه‌.

ماڵپه‌ڕى رادیۆى مۆنت كارلۆ له‌ راپۆرتێكدا بڵاویكردووه‌ته‌وه‌ "له‌ سه‌ردانه‌كه‌ى هاكان فیدان وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى توركیا بۆ به‌غدا، ته‌نیا باس دۆسیه‌ى ئاو نه‌كراوه‌، به‌ڵكو باس له‌ دۆسیه‌ى ئه‌منى و به‌رگریش كراوه‌ و هه‌ردوولا له‌سه‌ر چه‌ند بابه‌تێك رێككه‌وتوون له‌وانه‌ پرسى كڕینى چه‌ك له‌ توركیا".

له‌ راپۆرته‌كه‌دا هاتووه‌ "عیراق پێویستى به‌ كڕینى چه‌ك به‌تایبه‌ت سیسمى به‌رگریی و رادار هه‌یه‌، بۆ ئه‌وه‌ش په‌ناى بۆ توركیا بردووه‌ و له‌گه‌ڵ هاكان فیدان، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى توركیا گفتوگۆى له‌سه‌ركراوه‌".

ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو "عیراق ده‌یه‌وێ سیستمى حه‌سارى (HİSAR) توركى بكڕێت، كه‌ سیستمێكى به‌رگریى مووشه‌كى توركیایه‌، له‌گه‌ڵ تانك و درۆنى توركى".

ع
Qaiwan
Qaiwan