کوردستانی

كاتى دابه‌شكردنى نه‌وتى ماڵان راگه‌یه‌ندرا"نرخه‌كه‌شى هه‌رزانتره‌"

مەودا میدیا - سلێمانی |


كاتى دابه‌شكردنى نه‌وتى ماڵان راگه‌یه‌ندرا"نرخه‌كه‌شى هه‌رزانتره‌"

مه‌ودا میدیا-

وتەبێژى بەنزینخانەکانى سلێمانى رایده‌گه‌یه‌نێت "ئه‌و بڕه‌ نه‌وته‌ى وەزارەتى سامانە سرووشتییەکانى حكومه‌تى هەرێم دابینی ده‌كات 100 ملیۆن لیترە و بۆ هەر بەرمیلێکیش بڕى 105 هەزار دینار له‌ هاوڵاتییان وه‌رده‌گیرێت".

نەوتى سپى ماڵان له‌ لایه‌ن وەزارەتى سامانە سرووشتییەکانى حكومه‌تى هەرێمى کوردستانه‌وه‌ دابین دەکرێت، و لە رۆژی 16ی ئەم مانگەوە ده‌ست به‌دابه‌شكردنى ده‌كرێت.

بەهمەن قادر، وتەبێژى بەنزینخانەکانى سلێمانى ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد "حکومەتى هەرێم بڕى 100 ملیۆن لیتر نەوتى سپى لە رێگەى کۆمپانیایەکەوە دابین دەکات".

وتیشى "بۆ هەر بەرمیلێک له‌و نه‌وته‌ بڕى 105 هەزار دینار لە هاوڵاتییان وەردەگیرێت".

به‌پێى لێدوانه‌كه‌ى وته‌بێژى بەنزینخانەکانى سلێمانى له‌ هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتدا بڕى 40 هه‌زار دینار بۆ هاوڵاتى ده‌مێنێته‌وه‌ به‌راورد به‌وه‌ى له‌ بازاڕدا بیكڕێت.

پ ح ع 
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان