کوردستانی
با خێراكه چهندین سوودى ههیه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا-
شارەزایهكى بواری کەشناسیی و گهردوونناسى، هۆشدارى دهداته هاوڵاتییان و رایدهگەیهنێت "خۆتان بپارێزن لە خێرایی باكهى هەفتەی داهاتوو"، دهشڵێت " خێرایی بای باکوور و بای باکووری رۆژهەڵات روو لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەکات".
سالار حاجی عەلی، شارەزا لە بواری کەشناسیی و گهردوونناسى بۆ مهودا میدیا رایگهیاند "هاتنی خێرایی با لە رێكهوتى 28ی ئەیلوولى2024، دەستپێدەکات خێرایی بای باکوور و بای باکووری رۆژهەڵات روو لە بەشێکی زۆری ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان دەکات".
وتیشى "بەتایبەت ناوچە شاخاوییەکانی شاری سلێمانی و نێو شارەکە لەگەڵ دەوروبەری شار، ههروهها ناوچەکانی شاری کەرکوک، نێو شارەکە، ناوچەکانی سنووری گەرمیان و بەشێک لە ناوچەکانی شاری هەڵەبجە، نێو شارەکەى کەمێک لاواز دهبێت، هاوكات بەشێکی تری ناوچە شاخاوییەکانی ناوچە سنوورییەکانی شاری هەولێر، نێو شارەکە لاوازە و دواتر بە لاوازی ناوچەکانی شاری دهۆک دهگرێتهوه".
سالار حاجى عهلى، ئاماژهى بهوهشكرد "خێرایی ئەم بایە لە هەندێک ناوچە دەچێتە 25 بۆ سەروو 40کم لە کاتژمێرێکدا، لە هەندێک ناوچەی تر خێرایی دوو ئاڕاستەیی یەکدەگرن و دەچێتە سەروو 50کم لە هەندێکجار لە هەندێک ناوچە سنووریی، دەچێتە سەروو 60کم لە کاتژمێرێکدا، بایەکی تاڕادەیهک وشک و ساردە".
روونیشیكردهوه "لە هەندێک ناوچە شەوانە تا کاتی دەرکەوتنی خۆر لە ئاسۆ پلەکانی گەرما چەند پلەیەک دادەبەزێت لە ناوچە شاخاوییەکان، هاوکات خێرایی ئەم بایە سوودی هەیە بۆ پاککردنەوەی هەوای پاک و دوورخستنەوەی دووکەڵ و تۆز و خۆڵی نێو هەوا یان راماڵینی پیسی و دووکەڵ و تەمی سەر شارەکان".
زیاتر وتى "ماوەی خێرایی ئەم بایە تاوهكو ئێستا کاتی تەواوبوونی دیارینەکراوە، لەگەڵ ئەوەشدا لە جوڵە و خێراییهكهیدا، گۆڕانکاری بەسەردێت".
پ ح ع