گێتی

ئێران هێرشى كرده‌ سه‌ر ئه‌مه‌ریكا

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئێران هێرشى كرده‌ سه‌ر ئه‌مه‌ریكا

مه‌ودا میدیا-

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەى ئێران رایگه‌یاند، ئه‌مه‌ریكا هاوبه‌شى یه‌كه‌مى تاوانه‌كانى ئیسرائیله‌ و پاره‌یان بۆ خه‌رجده‌كات.

ناسر کەنعانی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگه‌یاند "ئه‌مه‌ریكا به‌رده‌وامه‌ له‌ هاوكاریكردنى ئیسرائیل، پاره‌یه‌كى زۆرى بۆ خه‌رجده‌كات بۆ درێژه‌دان به‌ تاوانه‌كان، ئه‌مه‌ریكایش هاوبه‌شى تاوانه‌كانى ئیسرائیله‌".

وتیشى "ئیسرائیل به‌ وه‌رگرتنى پاره‌یه‌كى زۆر له‌ ئه‌مه‌ریكا خه‌ریكى كۆمه‌ڵكوژییه‌، جێی شەرمە کە ئەمه‌ریکا کۆمەڵکوژیی نزیکەی 42 هەزار کەس لە ماوەی 11 مانگ لە فەلەستین و زیاتر لە 1500 کەس لە ماوەی چوار رۆژ لە لوبنان بۆ "بەرگری لە خۆیان" نابینێت".

باسى له‌وه‌شكرد "کۆمەڵگای جیهانی چیتر دڵنیان کە ئه‌مه‌ریكا هاوبەشی پلە یەکی ئیسرائیلن له‌ کۆمەڵکوژیی فەلەستین و لوبنان".

ع

Qaiwan
Qaiwan