ئابووری
بڕى ملیۆنێك بۆ 150 ملیۆن دینار ده‌درێته ئه‌م كه‌سانه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
به‌ڕێوه‌به‌رى كار‌و كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى سلێمانى رایده‌گه‌یه‌نێت "له ئێستادا پرۆژه‌ى گه‌شانه‌وه‌یان ده‌ستپێكردووه و بڕى ملیۆنێك بۆ 150 ملیۆن دینار ده‌ده‌نه ئه‌و كه‌سانه‌ى خاوه‌ن پرۆژه‌ن و ئه‌وه‌ش به مه‌به‌ستى ده‌ستگیرۆیی و فراوانكردنى پرۆژه‌كان و ره‌خساندنى زیاترى هه‌لى كار".
بێستون شه‌هید جه‌بار، به‌ڕێوه‌به‌رى كار‌و كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى سلێمانى بۆ مه‌ودا میدیا رایگه‌یاند "له ئێستادا پرۆژه‌ى گه‌شانه‌وه‌یان ده‌ستپێكردووه و وه‌ك قۆناغى یه‌كه‌م، پێشینه و قه‌رزیان داوه به 24 خاوه‌ن پرۆژه".
وتیشى "له‌به‌ر ئه‌وه‌ى پرۆژه‌كه به ناوى گه‌شانه‌وه‌یه، پێشینه‌كان ده‌درێت به‌وانه‌ى خاوه‌ن پرۆژه‌ن و زیاتر له شه‌ش مانگ كاریان تێدا كردووه و ئه‌وه‌ش به مه‌به‌ستى ده‌ستگیرۆیی و فراوانكردنى پرۆژه‌كه‌یان، هه‌روه‌ها ره‌خساندنى زیاترى هه‌لى كار".
بێستون شه‌هید جه‌بار، ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد "بڕى پاره‌ی پێشینه‌كانیش له ملیۆنێك بۆ 150 ملیۆن دینار دیاریكراوه".
روونیشیكرده‌وه "له داهاتوویشدا قۆناغى دووه‌م ده‌ستپێده‌كه‌ن و كۆمه‌ڵێك پرۆژه‌ى دیكه ده‌چێته بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه".
پ ح ع