کوردستانی
ئهمڕۆ خێرایی با چالاک دەبێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا-
کەشناسیی ههرێم، پێشبینییەکانی کەشوهەوای بۆ ئەمڕۆ و سبەی بڵاوکردەوە و رایدهگهیهنێت "ئهمڕۆ خێرایی با چالاک دەبێت بۆ سەرووی 35 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا".
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی رایگهیاندووه "ئەمڕۆ شەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت و خێرایی با چالاک دەبێت بۆ سەرووی 35 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا، بە تایبەتی لە سنوورى پارێزگای سلێمانی و کەرکوک و ناوچەی گەرمیان".
راشیگهیاندووه "سبهى یەکشەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت و خێرایی با بۆ سەروو 35 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا زیاد دەکات، بە تایبەتی لەو ناوچانەی پێشتر ئاماژەیان پێکراوە".
ئهوهشى خستووهتهڕوو "پلەکانی گەرما بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ نزم دەبنەوە".
پ ح ع