کوردستانی

نوێترین زانیاریی له‌ باره‌ى پرۆسه‌ى سه‌رژمێرییه‌وه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


نوێترین زانیاریی له‌ باره‌ى پرۆسه‌ى سه‌رژمێرییه‌وه‌
مه‌ودا میدیا-

دەستەى باڵاى سەرژمێریى درێژكردنه‌وه‌ى سەردانى بژمێرەکان بۆ لای هاوڵاتییان بۆ ئەمڕۆش راگه‌یاند و ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌كات "پرۆسه‌كه‌ بەردەوام دەبێت تاوه‌كو 100%ى هاوڵاتییان تۆمارده‌کرێن".

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا دەستەى باڵاى سەرژمێریى هەرێمى كوردستان بڵاویكردووه‌ته‌وه‌ "دوای پەیوەندی و هەماهەنگییان لەگەڵ وەزارەتی پلاندانانی عیراق دەربارەی پڕۆسەی تەواو نەبوونی سەردانی بژمێرەکان لە هەرێم و پارێزگاکانی تری عیڕاق، بڕیاردرا بەدرێژکردنەوەی پرۆسەی تۆمارکردنی خێزانەکان بۆ ماوەی یەک رۆژ و ماوەکە تاوه‌كو کاتژمێر 12ی ئەمشەو بەردەوام دەبێت".

هاوكات، وەزارەتی پلاندانان و دەستەی ئاماری هەرێم لەسەر جێبەجێکردنی پلانی سەرژمێریی تاكید ده‌كاته‌وه‌ تاوەکو تەواوی دانیشتووانی هەرێم بە رێژەی 100% تۆمار دەکرێن.

هه‌روه‌ها به‌ هه‌مانشێوه‌ى حکومەتی عیراق قەدەغەی هاتوچۆ لە ناوخۆی شارەکان هەڵدەگیرێت و ته‌نیا لە نێوان پارێزگایەک بۆ پارێزگایەکی تر سنوردار دەبێت.

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان